Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:05

سێنتکۆم: فرۆکەکانمان ئامادەن بۆ ئەرکی شەوانە

کوردستان TV
100%

فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانییان لەسەر کەشتی "ئەبراهام لینکۆڵن" ئامادەکاری دەكەن بۆ ئەرکێکی شەوانە.

بە پێی راگەیاندنی فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری F/A-18 سوپەر هۆرنێتسی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکا، لەسەر پشتی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن (CVN 72)، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (Epic Fury) لە ڕێکەوتی 25ی ئازاردا، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئەرکێکی جەنگیی شەوانە دەکەن.

ئەم ئامادەکارییانەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی چڕکردنەوەی چالاکییە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە دێت، کە تێیدا فڕۆکەوانەکان مەشق و ڕاهێنانی تایبەت بۆ پێکانی ئامانجەکان لە شەودا و لە ژینگەیەکی جەنگیی ئاڵۆزدا ئەنجام دەدەن.

کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن یەکێکە لە گرنگترین کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و ڕۆڵێکی سەرەکی لە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە ستراتیژییەکان دەگێڕێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.