Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:05

لیستی مووچەی مانگی سێ رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە بەغدا دەكەن و سبەی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە (29ی ئازاری 2026) لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

وەزارەت راشیگەیاند: سبەی دووشەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.