Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 02:46

ئێران كارەگەیەكی مەترسیداری كیمیاوی لە ئیسرائیل بۆردومان كرد

کوردستان TV
100%

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە لەلایەن مووشەكەكانی ئێرانەوە، كارگەیەكی بەرهەمهێنانی ماددەی مەترسیداری كیمیاوی لە شاری بئر سەبع لە باشووری ئیسرائیل بۆردومان كرا.

بەگوێرەی راپۆرتەكانی پۆلیسی شاری بئر سەبع لە ئەنجامی بۆردومانەكە كەسێك بریندار بووە، هەر دوای بۆردومانەكە ناوچەكانی دەوروبەری بەتەواوەتی چۆل كراوە بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ماددە كیمیاوییەكان.

كارگەكە تایبەت بووە بە دروستكردنی ماددەی كیمیاوی ئەمۆنیا كە ماددەیەكی مەترسیدارە و زوو گڕ دەگرێت.

پۆلیسی شارەكە ئاماژەی بەوەداوە كە بەهۆی مەترسیداری ماددەكە ئێستا تەواوی دەوروبەری كارگەكە چۆڵ كراوە بە مەبەستی سەلامەتی و دووركەوتنەوە لە بەركەوتنی هەر ماددەیەكی مەترسیداری كارگەكە.

بۆردومانی ئەم كارگەیە لە كاتێكدایە كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل كۆگایەكی كارگەی شیرمەنی كالێیان لە تاران بۆردومان كرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.