Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 05:05

سوریا بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی نێچیرڤان بارزانی دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوە و کۆچبەرانی کۆماری سوریا، بە توندترین وشە سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییانەی کرد کە شوێنی نیشتەجێبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق کردە ئامانج.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی ئادار، وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند: ئەم هێرشانە کە لەلایەن گرووپە لەیاسا دەرچووەکانەوە ئەنجامدراون، بە کردەوەیەکی دوژمنکارانە و نایاسایی دادەنرێن و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە.

هەروەها وەزارەتی دوەرەوەی سوریا ئاماژەی بەوەش کرد: کە ئەم جۆرە هێرشانە پێشێلکردنی ڕوونی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتین. لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی دیمەشق کراوەتەوە لە پشتگیریکردنی سەقامگیریی عێراق و پاراستنی یەکپارچەیی خاکەکەی، هاوکات هەموو جۆرە دەستێوەردانێکی چەکداری لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا بە تەواوی ڕەتکراوەتەوە.

ئەمەش دەقی بەیاننامەی فەرمی وەزارەتی دەروەی سوریا:- 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.