Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 07:24

مەسرور بارزانی: هەموو مافێکمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان هەیە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی لە دهۆک بە "ترسنۆکانە" وەسف کرد و داوای لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد سنوورێک بۆ ئەو کردەوە تیرۆریستییانە دابنێن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی تونددا ڕایگەیاند، بە توندترین شێوە هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەن. داواشی لە حکومەتی فیدراڵ کرد لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن و تاوانبارانی لەیاسادەرچوو ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان هەموو مافێکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تیرۆریستانە هەیە و گوتی: "هەر هەنگاوێک پێویست بێت بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان دەگرینە بەر." هاوکات داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستانی هەرێم کرد، یارمەتیدەر بن لە پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان.

ئەم هێرشە درۆنییە بۆ سەر شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک، لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی ئەمنیی هەستیاردا تێدەپەڕێت و پاش زنجیرەیەک هێرشی دیکە دێت کە دامەزراوە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووەتە ئامانج، ئەمەش کاردانەوەی توندی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.