ئۆکراینا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕێککەوتن لەسەر هاوکاریکردنی بەرگریی ئاسمانی بۆ بهرپهرچدانهوهی هێرشەکانی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سەرانسەری ناوچەکە.
سەردانەکەی ئهمرۆ شهممهی ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی بۆ ئیمارات له كاتێك دایه كه ههر دوێنێ ئۆكراینا ڕێککەوتنی بەرگریی ئاسمانی لەگەڵ سعوودییە ڕاگەیاند ، لە کاتێکدا وڵاتانی کەنداو ڕووبەڕووی هێرشی توندی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانییەکان بوونهتهوه.
کیێڤ هەوڵیداوە شارەزایی خۆی لە خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا بۆ یارمەتیدانی وڵاتانی کەنداو بەکاربهێنێت و پسپۆڕانی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ناوچەکە جێگیرکردووە، لەنێویاندا بۆ ئیمارات و سعوودیە.
زێلینسکی لە سۆشیال میدیادا ڕایگەیاندووە، لەگەڵ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆبووەتەوە و ڕێککەوتوون لەسەر هاوکاریکردن لە بواری ئاسایش و بەرگریدا.
راشیگهیاندووه: لهمڕۆوه تیمهكانیان هاوكار دهبن لهو بوارهدا و روونیشیكردووهتهوه، ئۆکراینا له بەرگریی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان باشترینەکانی جیهانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.