Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 00:32

 وەزارەتی جەنگ: بۆ یه‌كه‌مجار لە شەری ئێراندا تۆماهۆک بەکاردەهێنین

کوردستان TV
100%

ئەمەریکا بۆ یه‌كه‌مجار رایگه‌یاند، مووشەکی "تۆماهۆک" ئاراستەی ئامانجەکانی دەکات و هێزی خۆی نیشان دەدات.

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا دیمەنی هاویشتنی مووشەکی بالیستی لە دەریاوە بڵاوکردەوە و جەخت لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنی "Epic Fury" و توانای سەربازیی وڵاتەکەی دەکاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی جەنگ ئەمەریکا بڵاویکردەوە، کەشتیی تێکشکێنەری USS Thomas Hudner لە جۆری Arleigh Burke، لە کاتی بەشدارییکردنی لە ئۆپەراسیۆنی "Epic Fury" (تووڕەیی بێوێنە)، مووشەکێکی جۆری تۆماهۆکی (Tomahawk) بە وردییەکی زۆرەوە ئاراستەی ئامانجەکانی کردووە.

ئەم هەنگاوە وەک نیشاندانی هێز و توانای گەیشتنی سوپای ئەمەریکا بە هەر شوێنێکی جیهان وەسف کراوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە: ئەمە گوزارشتە لە بڕیاری نەگۆڕی واشنتۆن بۆ بەکارهێنانی هێز و وردی لە پێکانی ئامانجەکان لە ناو جەرگەی دەریاوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەژێر کاریگەریی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکاندایە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.