Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 00:57

نەتەوە یەکگرتووەکان: لوبنان لەبەردەم کارەساتێکی مرۆیی گەورە دایە

کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە تێکچوونی دۆخی مرۆیی لە لوبنان دەدات و ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکە لە لێواری کارەساتێکی ڕاستەقینەدایە.

کارۆلینا لیندۆڵم بێڵینگ، نوێنەری کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دۆخەکە زۆر جێگەی نیگەرانییە و مەترسییەکی جددی هەیە بۆ ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی گشتگیر، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی نزیکەی مانگێک بەسەر هەڵگیرسانی جەنگ لە ناوچەکەدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە سەرەتای مانگی ئادارەوە بەهۆی پەرەسەندنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا، زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە لوبنان ئاوارە بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.

ئەم هۆشدارییەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدایە، کە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە لوبنان چووەتە قۆناغێکی مەترسیدار و بەهۆی بۆردومانە بەردەوامەکانەوە، ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی داڕمان بووەتەوە، ئەمەش وایکردووە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی شەڕ و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بکەن.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.