ئهمرۆ هەینی، بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئەمریکا ، ئەمریکا بیر لە ناردنی لانیکەم 10 هەزار سەربازی دیکە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە چوارچێوەی شەڕ لەگەڵ ئێرادا .
لای خۆیهوه، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)ەوە بڵاویکردەوە، ئامانج لێی دابینکردنی بژاردەی سەربازی زیاترە بۆ سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لە شەڕەکەدا کە لە ٢٨ی شوبات دەستیپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووه، ئەم هێزە کە پێدەچێت یەکەکانی پیادە و زرێپۆش لەخۆبگرێت كه پەیوەندی بە نزیکەی 5 هەزار هێزی دەریایی و هەزاران پەرەشوتەری فیرقەی 82ی ئاسمانییەوە ههیه.
ئاماژەی بەوەشکرد، "بە تەواوی نازانرێت ئەم هێزانە لە کوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەبن، بەڵام پێدەچێت لە مەودای هێرشکردنە سەر ئێران و دوورگەی خارگ کە ناوەندێکی گرنگی هەناردەکردنی نەوتە لە کەناراوەکانی ئێراندا بن".
لای خۆیەوە ماڵپەڕی هەواڵی ئەکسیۆس لێکۆڵینەوەکانی لە بارەی بڵاوەپێکردنی ئەو هێزانەی بە ئاماژەیەکی نوێ داناوه بۆ ئەوەی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی دژی ئێران بگرێتهبهر له رۆژانی داهاتوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.