Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 07:38

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا داوای چاره‌سه‌ری خێرای شه‌ڕی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هەینی، بەریتانیا لە ڕێگەی ئیڤێت کوپەر، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیەوە، داوای چارەسەری خێرای شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد و تارانی تۆمەتبار کرد بەوەی ئابووری جیهانی بە بارمتە گرتووە لە ڕێگەی پەکخستنی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز.

کوپەر لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی گروپی حەوت لە فەرەنسا گوتی: ئێمە زۆر بە ڕوونی دەمانەوێت چارەسەرێکی خێرا بۆ ئەم ململانێیە ببینین کە سەقامگیری ناوچەکە بگەڕێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناتوانرێت ڕێگە بە ئێران بدرێت ئابووری جیهانی بە بارمتە بگرێت لە ڕێگەی داخستنی گەرووی هورمزەوە کە ڕێڕەوێکی ئاوی گرنگە بۆ ڕێڕەوی کەشتیوانی نێودەوڵەتی و ئازادی کەشتیوانی".

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.