نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوێنێ پێنجشه‌ممه پەیامێکی هاوبەشی لە نووسينگه‌ى يه‌كێتيى ئه‌وروپا و کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان پێگەیشت.
تيایدا هاوخەمیی قووڵی خۆیان بۆ ئه‌و هێرشە مووشەکییە ده‌ربڕيوه كه به‌ره‌به‌يانى رۆژی سێشەممە رێكەوتی 24/3/2026 كرايه سه‌ر ناوچەی سۆران و له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هيد و بريندار بوون.
نووسينگه‌ى يه‌كێتيى ئه‌وروپا و کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا سەرەخۆشیی قووڵیان ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی و بنەماڵەی ئەو شەش پێشمەرگە قارەمانە کردووە کە لە هێرشەکەدا شەهید بوون و هیوای چاکبوونەوەیان بۆ برینداران خواستووە.
لە پەیامەکەدا كه كۆپييه‌كيشى ئاراسته‌ى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زيران و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان كراوه، هه‌روه‌ها نیگەرانیی قووڵی خۆیان نیشان داوە بەرامبەر بەو هێرشانەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا كراونه‌ته سەر هەرێمی کوردستان.
لە کۆتاییی پەیامەکەدا، هاوسۆزیی خۆیان و وڵاتەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە و جەختیان لە پشتگیریکردنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.