وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی بڕیارێكی نوێی بۆ ئەو قوتابییانەی هەرێمی كوردستان دەركرد كە لە وڵاتی ئێران دەخوێنن، بڕیارەكە ئەوەیە كە تا 15/4/2026 ناچنەوە ئەو وڵاتە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: بەهۆى بەردەوامی بارودۆخی شەڕ و ناسەقامگیری ناوچەکە و لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو قوتابییانەی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، بریاردرا بە:-
1- درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لە (2026/3/28) تاکو (2026/4/15).
2- لە دوای ئەم رێكەوتە، وەزارەت جارێکى تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیار و ڕێنمایی گونجاو دەردەکات.
3- ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت و دواتر کێشەى یەکسانکردنى بڕوانامەیان نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.