سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری دا بۆ ماوەی 10 رۆژی دیكە هێرشەكان بۆ سەر وێستگەكانی كارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران رابگرێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیال) رایگەیاند: لەسەر داوای ئێران، قۆناخی هێرشەكان بۆ سەر وێستگەكانی وزە بۆ ماوەی 10 رۆژ رادەگرم تاكو رۆژی 6ی نیسانی 2026.
ترەمپ راشیگەیاندووە: گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران بەردەوامن و زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن، سەرەڕای ئەو لێدوانە چەواشەكارییانەی لە میدیاكان و لایەنەكانی دیكە بڵاو دەكرێنەوە.
دۆناڵد ترەمپ رۆژی دووشەممە رابردوو قۆناخی یەكەمی بڕیاری وەستانی هێرشەكانی بۆ سەر ئێران بۆ ماوەی 5 رۆژ راگەیاندبوو، ئاماژەی بەوەدابوو كە لەگەڵ بەپرسانی ئێران گفتوگۆی بەرهەمداریان ئەنجامداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.