ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، یان برێم كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر به‌هۆی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی كه كرایه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سۆران په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی ئاڕاسته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
یان برێم كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه: به‌ناوی خۆم و تیمه‌كه‌م و به‌ناوی به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا هاوخه‌میی و هاوسۆزی خۆم ئاڕاسته‌ی ئێوه و خانه‌واده‌ی قوربانییان ده‌كه‌م و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ پێشمه‌رگه برینداره‌كان ده‌خوازم.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه: دڵنیا بن فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه دوژمنكارانه‌یه هاوسۆزه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسان و دانیشتوانه‌كه‌ی.
راشیگه‌یاندووه: فه‌ره‌نسا هه‌میشه له‌پاڵ گه‌لی كوردی دۆست ده‌وه‌ستێت بۆ هێنانه‌دی ئاشتی و دابینكردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.