Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 20:05

ئێران بەفەرمی وەڵامی 15 خاڵەكەی ئەمریكای داوەتەوە

کوردستان TV
100%


سەرچاوەیەكی میدیایی ئێرانی ئاشكرای كرد، شەوی رابردوو دەسەڵاتدارانی ئێران لە رێگەی وڵاتانی نێوەندگیرەوە، بەفەرمی وەڵامی 15 خاڵە پێشنیازكراوەكەی ئەمریكایان داوەتەوە، ئێستاش دووبارە چاوەڕێی وەڵامی ئەمریكا دەكەن.

ئاژانسی (تەسنیم) رایگەیاند: ئێران لە وەڵامەكاندا بە پلەیەك جەختی لەسەر پێویستی دەستبەجێی ڕاگرتنی هێرش و دەستدرێژییەكان و كوشتنی سەركردەكان كردۆتەوە، هەروەها جەختی لە گەرەنتی دووبارەنەبوونەوەی شەڕ كردووە، بەهەمانشێوە داوای قەرەبووی زیانەکانی شەڕیشی كردووە.

ئێران لە وەڵامەكەدا داوای دەستبەجێی شەڕی لە سەرجەم میحوەرەكان لە ناوخۆی وڵاتەكەی كردۆتەوە، بەهەمانشێوە داوای وەستانی هێرشەكانی بۆ سەر گرووپەكانی ناوچەكەشی كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە تا ئێستا هەوڵەكانی بەردەوامن بۆ رێكخستنی یەكەم كۆبوونەوەی نێوان شاندی ئێرانی و ئەمریكی لە پاكستان.

ئەو 15 خاڵەی كە پێشتر ئەمریكا پێشنیازی كردبوو بۆ ئێران بەشێكیان بریتی بوون لە وەستانی پڕۆسەكانی پیتاندنی یۆرانیۆم و وەستانی دروستكردنی مووشەكی بالیستی و هاوكارینەكردنی گرووپە چەكدارەكانی ناوچەكە.

رۆژی دووشەممە رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەناكاو وەستانی هێرشەكانی بۆ سەر ئێران بۆ ماوەی 5 رۆژ راگەیاند، ئاماژەی بەوەدا كە لەگەڵ بەپرسانی ئێران گفتوگۆی بەرهەمداریان ئەنجامداوە.

دۆناڵد ترەمپ ئەو كات لە پۆستێكدا لە تۆری كۆمەڵایەتی (تروس سۆشیال) رایگەیاندبوو "خۆشحاڵم رایدەگەیەنم كە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا گفتوگۆی زۆر باش و بەرهەمدارمان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران هەبووە بەمەبەستی چارەسەركردنی گرژییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

ترەمپ لە پۆستەكەدا هەروەها نووسیوبووی "فەرمانم بە وەزارەتی جەنگ كردووە بۆ ماوەی 5 رۆژ هەموو جۆرە هێرشێكی سەربازی بۆ سەر وێستگەكانی كارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران دوابخەن".

ترەمپ لە كۆتایی پۆستەكەدا نووسیبوی "وەستانی یەكجاری شەڕ و هێرشەكان بەندە بە سەركەوتنی كۆبوونەوە و گفتوگۆكان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.