ئهمڕۆ پێنجشەممە، ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاکستان دووپاتی کردەوە کە دانوستانی ناڕاستەوخۆ بە نێوەندگیری ئیسلام ئاباد لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە هەوڵێکدا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچێت.
ئیسحاق دار کە له ههمان كاتدا جێگری سەرۆک وەزیرانیشە، لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی: "له ئێستا قسە و باسەکان سەبارەت بە دانوستانەکانی ئاشتی پێویست نییە، ئهوهی گرنگه لهیهكتر نزیكبوونهوهی ئهمهریكا و ئێرانه بۆ ئاگربهست."
راشیگهیاند: لە ڕاستیدا گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە ڕێگەی ئەو پەیامانەی کە لە لایەن پاکستانەوە دەگوازرێتەوە بەڕێوە دەچێت.
ڕوونیشی کردەوە: "لەم چوارچێوەیەدا ئەمهریکا 15 خاڵی خستۆتە ڕوو کە ئێران باسی لێوە دەکات. هەروەها وڵاتانی برای وەک تورکیا، میسر و ئەوانی دیکە پشتیوانی خۆیان بۆ ئەم دەستپێشخەرییە پێشکەش دهربڕیووه. "
ئەم قسانە یەکەمین پشتڕاستکردنەوەی فەرمین لە ئیسلام ئابادەوە بۆ ڕۆڵی پاکستان لە گەیاندنی پەیامەکانی نێوان تاران و واشنتۆن سەبارەت بەو شەڕەی کە 28 رۆژه بهردهوامه له نێوانیاندا.
جێی باسه، پاکستان بەهۆی پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ ئێرانی دراوسێ و هەروەها پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا و دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی، ڕۆڵی نێوەندگیری دەبینێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.