Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 02:31

رووسیا ناردنی بارێكی درۆنی بۆ ئێران به‌ ناڕاست وه‌سف ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، كۆشكی کرێملین ئەو هەواڵانەی کە باس لەوە دەکەن ڕووسیا بارێکی درۆنی ڕەوانەی ئێران کردووە، بە ناڕاست وه‌سف كرد و  ڕەتیکردەوە، ئەمەش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ڕۆژنامە بەریتانییەکان راپۆرتێكیان له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا لە وەڵامی پرسیارێکدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "درۆ زۆرن لەلایەن میدیاکانەوە بڵاودەکرێنەوە هیچ گرنگییەکیان پێ ناده‌ین."

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی به‌ریتانی ڕۆژی چوارشەممە بە پشتبەستن بە کاربەدەستانی هەواڵگری ڕۆژاوا بڵاوی کردەوە کە مۆسکۆ بارێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) ئامادە دەکات بۆ ناردنی بۆ ئێران و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی مانگی ئازار بگاته‌ ئێران.

ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی كۆشكی كرێملینی لێكه‌وته‌وه‌ و به‌ چه‌واشه‌كاریی و ناڕاست وه‌سفی كرد.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.