Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 07:23

نێردەی تایبەتیی دۆناڵد ترەمپ سەرەخۆشی لە مەسرور بارزانی كرد

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە باڵیۆز تۆم بەڕاک نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا باڵیۆز بەڕاک پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەت کرد بۆ شەهیدانی پێشمەرگە لە هێرشی مووشەکی بالیستی ئێرانی بۆ سەر بنکەکانی پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆز تۆم بەڕاکی کرد بۆ پەیوەندی و هاوخەمی.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی باردۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.