سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل 48 کاتژمێر مۆڵەت دەداتە سوپای وڵاتەکەی بۆ وێرانکردنی ژێرخانی سەربازیی ئێران.
ڕۆژنامەی (نیویۆڕک تایمز) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە: بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی (IDF) کردووە، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا "هەموو هەوڵێک" بدەن بۆ وێرانکردنی زۆرترین بەشی پیشەسازیی چەک و تەقەمەنی ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، نەتانیاهۆ جەختی لەسەر کەمکردنەوەی تواناکانی بەرهەمهێنانی چەک لە ناوخۆی ئێران کردووەتەوە و دەیەوێت لەم ماوەیەدا گەورەترین گورزی سەربازی لە ژێرخانی سەربازیی ئەو وڵاتە بووەشێنرێت.
ئەم جوولە و ئامادەکارییە سەربازییانەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە لە پشت پەردەوە گفتوگۆ و دانوستانە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە بەردەوامییان هەیە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.