ترەمپ دیموکراتەکان بە پەکخستنی فڕۆکەخانەکان تۆمەتبار دەکات و هەڕەشەی بەکارهێنانی گاردی نیشتمانی دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێیدا، دیموکراتەکانی وڵاتەکەی بە بەرپرسیاری ئەو ئاڵۆزی و پەککەوتنانە زانی کە لە فڕۆکەخانەکاندا دروست بوون و ڕایگەیاند کە، ئەوان دەیانەوێت ئەمریکا بەرەو شکست ببەن.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، دیموکراتەکان ئەو پڕۆژە یاساییانەیان پێشێل کردووە کە پێشتر واژۆ کراون، چونکە بە گوتەی ئەو "ئەوان دەیانەوێت بایەخ بەو تاوانبارانە بدەن کە بە نایاسایی دێنە ناو وڵاتەوە، نەک هاووڵاتییانی ئەمریکی".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ترەمپ دەستخۆشی لە تیمەکانی فەرمانگەی کۆچ و گومرگی ئەمریکا (ICE) کرد بۆ هەوڵەکانیان و جەختی کردەوە کە لەوانەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و گەڕاندنەوەی باری ئاسایی، پەنا بۆ هێزەکانی گاردی نیشتمانی (National Guard) ببات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.