تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، تاران بە فەرمی ئەو پلانە ئاشتییەی ڕەت کردووەتەوە کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشنیاز کرابوو.
کەناڵی (پرێس تیڤی) لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئێرانەوە (بەبێ ناوهێنان) ڕایگەیاند، وڵاتەکەی وەڵامی نەرێنی داوەتەوە بە پێشنیازەکەی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕەی کە بەسەر ناوچەکەدا سەپێندراوە.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەی بەوەش کردووە "کۆتاییهاتنی شەڕ ئەو کاتە دەبێت کە ئێران خۆی بڕیاری لەسەر دەدات، نەک کاتێک کە دۆناڵد ترەمپ چۆن بۆ کۆتاییهاتنی شەڕەکە وێنای دەکات".
ئەم هەڵوێستە توندەی تاران لە کاتێکدایە، کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و گەیشتن بە ڕێککەوتن بەردەوامییان هەیە، بەڵام ئێران پێداگیری لەسەر بڕیارە سەربەخۆکانی خۆی دەکاتەوە لە دیاریکردنی چارەنووسی ململانێکاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.