Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 00:19

ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشداری لە "خراپترین قەیرانی پیشەسازیی مێژوو" دەدات

کوردستان TV
100%

ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی (ICC) مەترسی خۆی نیشان دەدات لەوەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتە هۆی دروستبوونی "خراپترین قەیرانی پیشەسازی لە یادەوەری مرۆڤایەتیدا".

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەو ڕێکخراوە، پەرەسەندنی ململانێکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەترسییەکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر هێڵەکانی دابینکردنی وزە و کەرەستەی خاو، ئەمەش دەبێتە هۆی پەکخستنی ژێرخانی پیشەسازی لە سەرانسەری جیهاندا.

ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم دۆخە کاریگەرییەکی وێرانکەری لەسەر بازرگانی نێودەوڵەتی دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بێوێنەی تێچووی بەرهەمهێنان کە ئەوەش لە کۆتاییدا بارگرانییەکی گەورە بۆ ئابووری جیهان دروست دەکات.

ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە بەردەوام لە زیادبووندان و کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر ڕێڕەوە ئاوییەکان و گواستنەوەی بازرگانی نێودەوڵەتی دروست کردووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.