Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 08:08

هاتوچۆی هەولێر هۆشدارییەك بەهۆی شەپۆڵی بارانبارین بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و شوفێران بەهۆی شەپۆڵی بارانبارین و داوایان لێ دەكات ئەگەر بۆ كاری زۆر گرنگ و پێویست نەبێت شەقام و رێگاكان بەكار نەهێنن.

لە ئاگادارییەكی هاتوچۆی هەولێر هاتووە "لە ئەنجامی پێشبینییەکانی کەشناسی بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی شەپۆڵێکی باراناوی هەرێمی كوردستان بە گشتی و سنووری پارێزگای هەولێر سەنتەری شار و دەوربەری دەگرێتەوە".

هەروەها هاتووە "لە ماوەی ئەم شەپۆڵەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی باراناو لە هەندێک شەقام و گەڕەکەکانی ناو شار هەیە، هەروەها لە ڕێگاکانی دەرەوەی شار بەهۆی نالەباری کەشوهەوا لێخوڕین سەخت دەبێت".

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بۆ ئەم مەبەستە داوای لە شوفێران كرد ئەگەر بۆ کاری زۆر گرنگ و پێویست نەبێت شەقام و ڕێگاکان بەکار نەهێنن تا شەپۆڵە بارانەکە کۆتایی پێ دێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە، بۆ ئەوەی تووشی ڕووداوی نەخوازراو نەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.