Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 17:54

دوو پەرلەمانتاری مەسیحی: بۆردومانکردنی پێشمەرگە هێرشێکی ناڕەوایە و هەرێم لەم شەڕەدا بێلایەنە

کوردستان TV
100%

دوو پەرلەمانتاری کۆتای مەسیحییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر بارەگایەکی پێشمەرگەیان کرد و ڕایانگەیاند، ئەم دەستدرێژییانە لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان بڕیاری بێلایەنی لەم شەڕەدا داوە.

 

ئەمەش دەقی بەیاننامەی هەردوو پەرلەمانتارە مەسیحیەکەیە:-

بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی شەهیدبوونی شەش لە جەنگاوەرە پاڵەوانەکانی پێشمەرگە و برینداربوونی 30 کەسی دیکە ڕادەگەیەنین، کە لە ئەنجامی دەستدرێژییەکی ئاشکرای مووشەکی بۆ سەر بارەگای فیرقەی حەوتەم لە ناوچەی یەکەم کرانە ئامانج.

لێرەوە سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی خێزان و بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و هاوبەشی ئەم کۆستە گەورەیەیانین. بە توندی سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی پێشمەرگەی کوردستان بە مووشەکی بالیستی دەکەین کە بە ئەنقەست ئەنجامدراوە، لە کاتێکدا هێرشبەران پێشوەختە دڵنیابوون لەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاری بێلایەنی لەم شەڕەدا داوە.

ئەم دەستدرێژییە زیادکراوێکی دیکەیە بۆ سەر زنجیرە هێرشە ڕۆژانەکانی سەر شارەکانی هەرێمی کوردستان بێ هیچ پاساوێک، و تۆقاندنێکە کە هاووڵاتیان و دانیشتووان دەکاتە ئامانج بێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان کردبێت.

خوێنی شەهیدانی پێشمەرگە لە ڕووی مرۆیی و ئەخلاقییەوە لە ئەستۆی هێرشبەراندا دەمێنێتەوە.

دوو پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان لە کۆتای مەسیحییەکان

د. جەیمس حەستۆ هیدۆ

ڕامی نووری سیاوەش

24ـی ئاداری 2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.