دەسەڵاتدارانی بەحرەین ئەمڕۆ سێشەممە ڕایانگەیاند، سەربازێکی ئیماراتی لە کاتی بەشدارییکردنی لە تەنیشت هێزە بەرگرییەکانی بەحرەین بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێران، گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکان، ئەو سەربازە ئیماراتییە لە چوارچێوەی هەماهەنگیی سەربازیی نێوان هەردوو وڵات و لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بۆ بەرگریکردن لە خاکی بەحرەین و بەرپەرچدانەوەی هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکانی ئێران، شەهید بووە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ناوچەی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی پەرەسەندنی ململانێ و گرژییەکانی نێوان ئێران و لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، ڕووبەڕووی دۆخێکی ئەمنیی هەستیار بووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.