Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 08:37

ترەمپ: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە سەر کێڵگەکانی گازی قەتەر، "پارسی باشوور" وێران دەکەین

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ هۆشدارییەکی توند ئاراستەی تاران دەکات و هەڕەشەی خاپوورکردنی کێڵگەی گازی "پارسی باشوور" دەکات لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەر پەلامارێکی ئێران بۆ سەر دامەزراوە گازییەکانی قەتەر؛ ئەم هەڕەشەیەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی زیانی گەورە بە ژێرخانی گازی قەتەر بەهۆی هێرشە موشەکییەکانەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمپانیای (قەتەر وزە) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "ژمارەیەک لە دامەزراوەکانی گازی سروشتیی شل (LNG) ڕووبەڕووی هێرشی موشەکی بوونەتەوە، کە بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر و گەیاندنی زیانی مادیی زۆر و گەورە." هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە: "تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی بارودۆخی نائاسایی دەستبەجێ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی زیانەکان بڵاوەیان پێکراوە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەکەوتووەتەوە."

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران دووبارە پەلاماری دامەزراوەکانی گازی شلی قەتەر بدات، ئەوا کێڵگەی گازی "پارسی باشوور"ی ئێران بەتەواوی خاپوور دەکات.

ترەمپ لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (ترووس سۆشیاڵ)ـەوە ئاشکرای کرد، ئیسرائیل کێڵگەی پارسی باشووری بۆردومان کردووە، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەمریکا "هیچ زانیارییەکی" لەسەر ئەو هێرشە نەبووە.

سەرۆکی ئەمریکا نووسیویەتی: "ئیسرائیل هیچ هێرشێکی تر ناکاتە سەر کێڵگەی گرنگ و پڕبایەخی پارسی باشوور، مەگەر ئەوەی ئێران بە بێسەروبەری بڕیاری هێرشکردنە سەر وڵاتێکی بێتاوان بدات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.