Erbil 31°C پێنجشەممە 24 ئەیلوول 06:12

سەرچاوەیەك: داهاتی رۆژانەی عێراق لە هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی بۆڕی هەرێمی كوردستان 24 ملیۆن دۆلارە

کوردستان TV
100%

روانگەی (ئیكۆ عێراق) ئاشكرای دەكات كە داهاتی رۆژانەی هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی بۆڕی هەرێمی كوردستان بۆ عێراق بەپێی نرخی ئێستا 24 ملیۆن دۆلارە.

روانەگەكە ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: داهاتی رۆژانەی هەناردەكردنی 250 هەزار بەرمیل لە رێگەی بۆڕی نەوتی هەرێمی كوردستان ئەگەر نرخی هەر بەرمیلێك 100 دۆلار بێت، دوای دەرهێنانی نرخی گواستنەوە كە 3.15 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك، دەكاتە 24.21 ملیۆن دۆلار لە هەر رۆژێكدا.

هەروەها بڵاوی كردەوە: نرخی گواستنەوە دەكرێت بە دوو بەشەوە، بەشێكیان لە ناوخۆی عێراقە كە تێچووەكەی 2 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك، ئەوە دیكە لە دەرەوەی عێراقە كە توركیا كرێی گواستنەوەی لەناو خاكی وڵاتەكەی تا بەندەری جەیهان وەردەگرێت ئەویش بۆ هەر بەرمیلێك 1.15 دۆلار دیاریكراوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دەستپێكردنی پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووکی لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیاند.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند كە کاتژمێر 6:30ـی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، وێستگەی نەوتی "سارالو" خراوەتە گەڕ و پڕۆسەی هەناردن دەستی پێ كردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.