بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی ئادار، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەڕیم ڕایگەیاند: ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەوری تەواو و نیمچەهەور دەبێت، لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم (پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین و سۆران) هەروەها ناوچە سنووریەکانی باکوور دابارین بەشێوەی نمەبارانی کەمی پچرپچر تاکو کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت. پاشان کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە.
هەروەها بۆ سبەی سێشەممە، 17ـی ئادار بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت وە بۆ کاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچە هەور و ساماڵ دەگۆڕێت. لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە بەڵام زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان. پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | دووشەممە | سێشەممە |
| هەولێر | 17 | 17 |
| سلێمانی | 15 | 16 |
| دهۆک | 15 | 16 |
| هەڵەبجە | 14 | 15 |
| سۆران | 11 | 13 |
| حاجی ئۆمەران | 8 | 10 |
| پیرمام | 14 | 15 |
| چەمچەماڵ | 16 | 17 |
| گەرمیان | 19 | 21 |
| زاخۆ | 14 | 17 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.