وەزیری وزەی ئەمریكا وادەی كۆتاییهاتنی شەڕ و هێرشەكانی بۆ سەر ئێرانی راگەیاند كە لە رۆژی 28ی مانگی رابردووەوە دەستی پێ كردووە.
كریس رایت وەزیری وزەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی (ABCNews) گوتی: بە ئەگەری زۆرەوە پێشبینی دەكرێت شەڕی ئێران لە چەند هەفتەی داهاتوو كۆتایی بێت.
گوتیشی: بەهۆی شەڕی ئێران بازاڕی وزی جیهان بە دۆخێكی كورتی نالەبار تێپەڕ دەبێت، بەهۆیەوە نرخی بەنزین لە ئەمریكا و وڵاتانی جیهان بەرزبووەتەوە.
وەزیری وزەی ئەمریكا جەختیشی كردەوە كە ئەم بەرزبوونەوەیەی ئێستای نرخی بەنزین لەپێناو گەورەترین ئامانجە کە گۆڕینی جیۆپۆلەتیکی جیهانە.
لە هەمانكاتدا كریس رایت هیچ وادەیەكی پێشبینیكراوی بۆ كۆتایی ئەم بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دیاری نەكرد تا ئەو شەڕ و هێرشانە بەردەوامییان هەبێت.
ئەم لێدوانەی كریس رایت وەزیری وزەی ئەمریكا لەكاتێكدایە كە ئێران لە دەستپێكی شەڕەوە بەتەواوەتی دەستی گرتووە بە گەرووی هورمز و رێگەی لەسەر كەشتییە نەوتی و بازرگانییەكان داخستووە، ئەمەش وای كردووە نرخی نەوت و كاڵاكان بەشێوەیەكی گشتی لەسەر ئاستی جیهان بەرزببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.