Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 07:19

ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی پچڕانی كاره‌بای گشتیی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هەڕەشەی کرد کە ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ژێرخانی کارەبای کۆماری ئیسلامی، ئه‌وا تۆڕەکانی کارەبای ناوچەکە به‌ ته‌واوی دەکه‌نه‌ ئامانج.

لاریجانی لە پۆستێکدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیویەتی: ئەگەر ژێرخانی كاره‌بای ئێران بكه‌نه‌ ئامانج، ئه‌وا لە کەمتر لەنیو کاتژمێردا هەموو ناوچەکە ده‌كه‌ینه‌ تاریکستان.

 راشیگه‌یاندووه‌: تاریکی دەرفەتی زۆر دەڕەخسێنێت بۆ ڕاوکردنی ئەو سەربازە ئەمریکییانەی کە بۆ سەلامەتی ڕادەکەن.

لای خۆیه‌وه‌ دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا ڕایگەیاند بوو، هێزەکانی ئەمریکا دەتوانن لە ماوەی یەک کاتژمێردا کارەبای ته‌واوی ئێران بکوژێننەوە و ژێرخانی وزه‌ی وڵاته‌كه‌ بكه‌نه‌ ئامانج.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.