Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 11:38

هێرشکرایە سەر 2 کەشتی نەوتهەڵگر لە ئاوە هەرێمییەکانی عێراق

کوردستان TV
100%

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) نیگەرانی و قووڵی خۆی ڕاگەیاند بەرامبەر بە ئامانجگرتنی دوو کەشتی نەوتهەڵگر کە لە سنووری ئاوە هەرێمییەکانی عێراقدا کاریان دەکرد.

هێرشەکە لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی بارکردنی لایەنی (Side loading)  لە ناوچەی دیاریکراو لەناو ئاوەکانی عێراق ڕوویداوە.

کەشتی "ZEFYROS" بڕیار بوو پاش تەواوبوونی کارەکەی، ڕوو لە بەندەری خۆر ئەلزوبێر بکات بۆ بارکردنی 30,000 تۆن لە بەرهەمی "نەفتا"، بەڵام ئەم هێرشە پرۆسەکەی پەکخستووە.

کۆمپانیای سۆمۆ هۆشداری دەدات کە ئەم جۆرە کارە تێکدەرانە کاریگەرییەکی زۆر خراپی لەسەر ئاسایش و ئابووری عێراق دەبێت.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەم هێرشانە مەترسییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەلامەتی گەشتە دەریاییەکان و هەڕەشەیە بۆ سەر چالاکییە نەوتییەکان لە ناوچەکەدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.