ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا بڕێكی کەم لە یەدەگی ستراتیجیی نەوتی خۆی به‌كاردێنێت، ئه‌وه‌ش بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له‌سه‌ر نرخی نه‌وتی جیهانی دروست بووه .
هه‌ر ئه‌مڕۆ، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە ڕایگەیاند، وڵاتانی ئەندام لەژێر ڕۆشنایی شەڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران‌دا هەنگاوی هاوشێوە دەگرنەبەر.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا پرسیار لە ترەمپ کرا کە ئایا یەدەگی نەوتی ستراتیژی ئەمریکا بەکاردەهێنێت؟ له وه‌ڵامدا گوتی: "لە ئێستادا بڕێكی کەم به‌كاردێنین، ئەمەش له پێناو ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵاوسانی نرخ دروست نه‌بێت و ببێته هۆی دابەزاندنی نرخی نه‌وتی خاوی جیهانی ."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.