سەرۆكی ئەمریكا ئەمرۆ دووشەممە رایگەیاند كە بەمزووانە شەڕی ئێران كۆتایی دێت، چونكە ئەو وڵاتە لە رووی توانا سەربازییەكانەوە شتێكی ئەوتۆی نەماوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە دیدارێكدا لەگەڵ ئاژانسی (سی بی ئێس)ی ئەمریكی گوتی: پێموایە شەڕی ئێران تاڕادەیەكی زۆر كۆتایی هاتووە.
سەرۆكی ئەمریكا گوتیشی: لە رووی كاتەوە زۆر لە پێش ئەو وادەیەین كە پێشتر بۆ كۆتایی شەڕ دیاریمان كردبوو كە ئەویش 4 بۆ 5 هەفتە بوو.
ئاماژەی بەوەش دا كە كەسێكیان بۆ شوێنی خامەنەیی دیاری كردووە.
ترەمپ هەروەها گوتی: پێموایە شەڕی ئێران بەمزووانە كۆتایی دێت، چونكە ئەو وڵاتە توانای كەشتی دەریایی و پەیوەندییەكان و چەكی ئاسمانییەوە نەماوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.