دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كرد كە ڕازی نییە بە هەڵبژاردنی موجتەبا خامەنەیی لە شوێنی باوكی عەلی خامەنەیی بۆ رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران.
ترەمپ ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی (واشنتن پۆست) گوتی: رازی نیم بە هەڵبژاردنی عەلی خامەنەیی تەمەن 56 ساڵ بۆ شوێنی باوكی وەك رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران.
سەبارەت بە هەواڵی ناردنی سەربازانی ئەمریكیش بۆ شوێنی دامەزراوە ئەتۆمی و یۆرانیۆمەكانی ئێران لە نزیك تارانی پایتەختی ئێران، سەرۆكی ئەمریكا گوتی: تا ئێستا هیچ بڕیارێكی لەوجۆرەمان نەداوە، بۆ ئەمەش جارێ زۆر دوورین.
شەوی رابردوو ئایەتوڵا حوسێنی ئیشكوری ئەندامی ئەنجوومەنی زانایانی ئێران ئاشكرای كرد كە بە زۆرینەی دەنگی ئەنجوومەنەكەیان، رابەری نوێی ئێرانیان هەڵبژاردووە ئەویش موجتەبا خامەنەیی كوڕی عەلی خامەنەییە.
موجتەبا خامەنەیی كوڕی عەلی خامەنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران، لە هێرشەكەی بەرەبەیانی رۆژی 28ی مانگی رابردووی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل، رزگاری ببوو.
موجتەبا خامەنەیی /56 ساڵ/ كوڕی دووەمی عەلی خامەنەییە، یەكێكە لە بەهێزترین كەسایەتییەكان لە ئێران بەهۆی ئەوەی لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەڕێوەبەری نووسینگەی باوكی بووە و پەیوەندییەكی فراوانی لەگەڵ فەرماندە باڵاكانی سوپای پاسداران هەبووە.
دوای هێرشەكەی بەرەبەیانی رۆژی 28ی مانگی رابردوو، تەلەفزیۆنی ئێران لە رۆژی یەكی مانگ بەفەرمی كوژرانی عەلی خامەنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاند، ئاژانسی فارس بڵاوی بڵاوی كردەوە كە "عەلی خامەنەیی لەنێو ماڵەكەی خۆیدا لە كاتی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە باڵاكان، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل كوژرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.