فەرهاد ئەتروشی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران لەگەڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆدەبنەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، فەرهاد ئەمین ئەتروشی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمان و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی وڵات و کاردانەوەی شەڕی بەردەوامی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و بەردەوامی بۆردومانکردنی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کرد.
هه‌ردوولا جه ختیان له سه ڕ پێویستی یه کخستنی هه ڵوێست و هه وڵه نه ته وه ییه کان کرده وه، هه‌روه‌ها گرنگی به هێزکردنی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان فراکسیۆنە په رله مانییه کان و هێزه سیاسییه کان جه‌ختی لێكرایه‌وه.
هەروەها له پێناو به‌رژه‌وندییه نیشتیمانییه‌كان جەخت له سەقامگیری سیاسی و چەسپاندنی ئاسایش لە وڵات‌دا کرایه‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.