سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ یەكشەممە كوشتنی 5 فەرماندەی باڵای دیكەی سوپای پاسادارانی ئێرانی راگەیاند، هەر پێنج فەرماندەكە لە بۆردومانێكدا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان كراونەتە ئامانج.
ئەفیخای ئەدرەعی گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: شەوی رابردوو هێزی دەریایی ئیسرائیل بە رێنوێنی زانیارییە هەواڵگرییەكان، بۆردومانی هۆتێلێكی لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان كرد.
راشیگەیاند: لە بۆردومانەكەدا 5 فەرمادەی باڵای فەیلەقی لوبنان و فەڵەستین كوژران كە راستەوخۆ سەر بە فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بوون.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو فەرماندانە بە رۆژ چالاكی تیرۆریستیان لە سەرتاسەری لوبنان دژی ئیسرائیل ئەنجام دەدا، لە كاتی شەوانیشدا خۆیان لەنێو هوتێلی مەدەنیدا دەشاردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.