Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:40

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هۆشداری دەدات لە ڕووخانی ئێران و شەپۆلی بێکۆنتڕۆڵی کۆچ

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هەینی، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هۆشداریدا لەوەی کە ڕووخانی ئێران ڕەنگە ببێتە هۆی شەپۆلێکی کۆچبەری کۆنترۆڵنەکراو، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێك دایه‌ كه‌ شه‌ڕی ئێران چووه‌ ناو هه‌فته‌ی دووه‌مه‌وه‌.

فریدریش مێرز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: شەڕێکی بێکۆتایی لە بەرژەوەندی ئێمەدا نییە و نابێت ئابووری ئێران داڕمێت، دەبێت ڕێگری لە شەپۆلی بێکۆنتڕۆڵی کۆچکردن لە ئێرانەوە بکرێت، هۆشداریشی دا لە مەترسییەکانی ڕووخانی دەوڵەتی ئێران .

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە مەترسییەکانی هاتنی کۆچبەران بۆ ئەڵمانیا لە کاتی پێشانگای پیشەسازی میونشن مێرتز ڕایگەیاند، "هێشتا ناتوانین دڵنیا بین، بۆیە جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئێران یەکپارچەیی خاکی خۆی دەپارێزێت و ئێمە نامانەوێت سیناریۆی سوریا دووبارە ببێتەوە، بەڵکو زیاتر دەمانەوێت ئەم وڵاتە خۆبەڕێوەبەری بێت.

لە ماوەی شەڕی ناوخۆی سوریادا، لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2016 زیاتر لە یەک ملیۆن سوری ڕوویان لە ئەڵمانیا کرد، دوای ئەوەی ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەرگای مافی وه‌رگرتنی پەنابەریی بۆ کردنه‌وه‌.

مێرتز ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەموو گفتوگۆکانیدا لەگەڵ واشنتۆن و حکومەتی ئیسرائیل، داوای کردووە بە زووترین کات مەرجی پێویست بۆ سەقامگیری ئێران و دامەزراندنی حکومەتێکی دیموکراسی شەرعی دابنێن.

لای خۆیه‌وه‌، کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حاڵەتێکی نائاسایی كۆچی مرۆیی گەورە دروست ده‌كات گه‌ر شه‌ڕی ئێران درێژه‌ بكێشێت.

  

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.