وەزارەتی كارەبای عێراق روونكردنەوە لەبارەی كوژانەوەی سیستەمی كارەبای نیشتمانی لە تەواوی عێراق بڵاو دەكاتەوە و دەڵێت بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە بووە.
وەزارەتی كارەبا لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت "زۆربەی سیستەمەكانی كارەبای نیشتمانی لە كاركەوتوون بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی لەناكاوەوە".
دەشڵێت "تیمە تایبەتمەندەكان دەستیان بە كار كردووە بۆ چارەسەری كێشەكە و گەڕانەوەی سیستەمی كارەبای نیشمانی لە ماوەی زووترین كاتدا".
وەزارەتی كارەبا جەختیش دەكاتەوە كە پێشبینی دەكرێت لە ماوەی چەند كاتژمێری داهاتوودا كێشەكە چارەسەر بكرێت و دووبارە كارەبای نیشتمانی بگەڕێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.