ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، پیتر بیریان هیگیس وه‌زیری جه‌نگیی ئه‌مه‌ریكا وورده‌كانی جه‌نگی پێنج رۆژه‌ی له‌گه‌ڵ ئیران خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، ئەم جەنگە حه‌وت جار بەهێزترە لە جەنگی پێشوو.
پیتر بیریان هیگیس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: کۆنتڕۆڵی تەواوەتیمان بەسەر تەواوی ئاسمانی ئێران‌دا بەدەستهێناوە و ئێران ئاسمانی خۆی له‌ده‌ستداوه و بڕیاریشه فڕۆکەی جەنگی و هێزی زیاتر بگه‌نه ناوچه‌كه بۆ چڕكردنه‌وه‌ی زیاتری هێرشه‌كان.
وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی : له كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی جه‌نگه‌كه نزیك بووینه‌ته‌وه، دووپاتیشی كرده‌وه به‌ڕێوه‌بردنی جه‌نگه‌كه له ده‌ستی خۆمانه و سوپای ئیسرائیلیش به ئێمه‌وه جه‌نگه‌كه‌ی وێرانكه‌رتر كردووه.
راشیگه‌یاند: له ئیستادا توانای به‌رگریی ئێران لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانمان بەرەو کەمبوونەوە چووه و سەرکردە سەربازییەکانی ناو ئێران چیتر ناتوانن پەیوەندی بەیەکەوە بکەن.
جگه له‌وه ئاشكراشی كردووه، هیچ بوارێك له‌به‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئێستای هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی ئێران‌دا نه‌ماوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.