لێژنەی ئامادەکاریی بەخاکسپاردنی عەلی خامەنەیی ڕایانگەیاند، ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی کە بڕیار بوو کاتژمێر 22:00ـی ئەمشەو لە تاران بەڕێوە بچێت، بۆ کاتێکی نادیار دوا خراوە.
پێشتر ڕاگەیاندرابوو دوو ڕۆژ دوای ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و لە ڕۆژی هەینیدا تەرمی خامەنەیی دەگوازرێتەوە بۆ زێدی خۆی، شاری مەشهەد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران و لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا، هەشتەم ئیمامی شیعەکان بە خاک دەستپێردرێت. بە پێی راگەیاندراوی لێژنەکە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی خامەنەیییش بۆ کاتێکی نادیار دوا خراوە.
لێژنەکە ڕایگەیاندووە لەبەر ئەوەی پێشىینی دەکەن ملیۆنان هاووڵاتی لەم ڕێوڕەسمەدا بەشدار بن، بڕیاریان داوە بە مەبەستی دیاریکردنی شوێنێکی گونجاو بۆ ئەم مەبەستە، کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ماڵئاواییەکە دوا بخەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.