Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 10:30

گرووپی سەرایا ئەولیا دەم هێرشێکی درۆنیان بۆ سەر بنکەی ڤیکتۆریا لە بەغدا ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

گرووپی چەکداری ناسراو بە سەرایا ئەولیا دەم، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا لە بەغدا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی ئادار، گرووپی سەرایا ئەولیا دەم، بەیانامەیەکیان بڵاوکردوەتەوە تێیدا بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا لە بەغدا ڕاگەیاند لە بەیانامەکەدا هاتووە؛ هێرشەکە لە ڕێگەی پۆلێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە و بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریای لە ناو سنووری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کردووەتە ئامانج.

گرووپەکە لە بەیاننامەکەیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەم هێرشە وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بووە بۆ کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای پێشووی ئێران. هەروەها جەختیان کردووەتەوە کە ئەم کارەیان وەک پاڵپشتییەک بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام داوە.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە و بەتایبەت عێراق لە بارودۆخێکی زۆر ئاڵۆزی ئەمنیدایە و گرووپە چەکدارەکان هەڕەشەی چڕکردنەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەن. تاوەکو ئێستا لایەنە فەرمییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی قەبارەی زیانەکانی ئەو هێرشە بڵاونەکردووەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.