وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێوارەی ئەمڕۆ 1ی ئازاری 2026 بارەگای فیرقەی 11ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەورووبەری ناحیەی دێگەڵە، لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە (دڕۆن) پەلاماردراوە .
ئه‌وه‌ش هاتووه: ئەم پەلامارە تێکدەرانە هەوڵێکە بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکەو نانەوەی پشێوی زیاتر .
وەزارەتی پێشمەرگە ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: داوا لە بەرێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆکی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و فەرماندەیی گشتی هێزەچەکدارەکان دەکات،سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژی و کردە دوور لەیاساییانە دابنێت و بەرپرسیارانی ئەم کردەوەیە رووبەروی لێپێچینەوەی یاسایی بکاته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: بەردەوامی دان بەم کردەوە تیرۆرستیانە بێ وەڵام نابێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.