Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:13

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە 

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پێشمەرگە بە توندی ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە بۆردومانکردنی بارەگایەکی حەشدی شەعبی دەکەن و ڕایگەیاند، هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە.

ڕۆژی یەكشەممە 1ـی ئازار، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: کەناڵی (یەکى عێراقی - قناة الأولى العراقية) هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەدات کە گوایە هێزەکانی پێشمەرگە بارەگای لیوای 50ـی حەشدی شەعبییان لە پارێزگای نەینەوا بۆردومان کردووە.

وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، وێڕای ڕەتکردنەوەی تەواوی ئەم هەواڵە، ڕایدەگەیەنین کە سەرلەبەری هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە. هێزەکانی پێشمەرگە لەم بارودۆخەدا هاوشان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی تری عێراق، ئەرکی پاراستنی ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەن و بە هیچ شێوەیەک بەشداریی هیچ ئۆپەراسیۆنێکی لەو جۆرەیان نەکردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی پێشمەرگە بە مافی یاسایی خۆی دەزانێت سکاڵا لەسەر کەناڵی (یەکى عێراقی) تۆمار بکات، لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، کە هەوڵی نانەوەی فیتنە و تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەدات لە نێوان پێکهاتەکانی عێراقدا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.