بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری ڕابردووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، ئەگەری نمەباران لە هەندێک ناوچە هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئادار، بەڕێوەبەرایتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت وە لە هەندێ ناوچە دەگۆڕیت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری هەرێم. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی دووشەممە، 2ـی ئادار بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەندێ کات بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران و کەمێک هەورە بروسکە وە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات (سلێمانی و بە شێکی ناوچەکانی ڕاپەڕین) ئەگەری بارینی کەمێک تێکەڵەی بەفر و باران هەیە لە کاتەکانی ئێوارەدا.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان | یەکشەممە | دووشەممە |
| هەولێر | 12 | 13 |
| سلێمانی | 11 | 11 |
| دهۆک | 11 | 12 |
| هەڵەبجە | 11 | 12 |
| زاخۆ | 10 | 11 |
| سۆران | 9 | 9 |
| پیرمام | 7 | 7 |
| چەمچەماڵ | 13 | 13 |
| گەرمیان | 16 | 17 |
| حاجی ئۆمەران | 3 | 4 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.