Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:15

کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی شوبات، بەڕێوەبەرایتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەبارانێکی کەم هەروەها پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بۆ سبەی دووشەممە، 23ـی شوبات بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور ونیمچە هەور دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان و شاخاوییە سنورییەکانی باکووری ڕۆژهەڵات هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران وە پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان  یەکشەممە دووشەممە
هەولێر 24 22
سلێمانی 23 21
دهۆک 24 22
هەڵەبجە 22 20
چەمچەماڵ  24 22
زاخۆ 25 23
پیرمام 20 18
سۆران 20 18
حاجی ئۆمەران 15 13
ئاکرێ 23 21

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.