بەڕێوەبەرایتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو، ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە
ئەمڕۆ هەینی 20ـی شوبات، بەڕێوەبەرایتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ڕایگەیاند: لە زۆربەی کاتەکاندا ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبێتەوە
بۆ سبەی شەممە 21ـی شوبات، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئاسمان ساماڵ دەبێت هەروەها پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | هەینی | شەممە |
| هەولێر | 19 | 21 |
| سلێمانی | 20 | 22 |
| دهۆک | 18 | 20 |
| هەڵەبجە | 22 | 23 |
| زاخۆ | 19 | 20 |
| چەمچەماڵ | 21 | 23 |
| گەرمیان | 23 | 24 |
| سۆران | 17 | 19 |
| پیرمام | 15 | 17 |
| حاجی ئۆمەران | 10 | 11 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.