Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:13

پێشبینی دەكرێت لە مانگی سێ بارانی زۆر باش ببارێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات لە مانگی داهاتوو (مانگی سێ) شەپۆڵی بارانبارینی زۆر باش روو لە هەرێمی كوردستان بكات و باران بەڕێژەیەكی زۆر باش ببارێت كە بۆ دەغڵ و دان زۆر باشە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی دەڵێت "لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شەپۆڵێكی چڕی بەفر و بارانبارین و سەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات".

دەشڵێت "جگە لەم شەپۆڵە، هەروەها پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای مانگی سێ شەپۆڵێکی زۆر باشی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە".

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە چاوەڕوان دەكرێت لە مانگی سێ بەشێوەیەكی گشتی هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو بارانی باشی تێدا ببارێت.

جەختیشی كردەوە كە بارانی مانگی سێ بۆ جوتیاران زۆر باش دەبێت كە بۆ گەشکردنی داغڵ و دان پێویسته.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.