نوێنەری ئەمه‌ریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دووپاتی کردەوە کە بڕیارە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ئەنجوومەنی ئاشتی كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و زیاتر له 15 وڵاتی جیاوازی جیهان ئه‌ندامن تیایدا کۆببێتەوە، ئه‌وه‌ش بۆ سەرنج خستنه سه‌ر بەدیهێنانی ئاسایش.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: بڕیار وایه له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌دا بەڵێنی دارایی بە بڕی پێنج ملیار دۆلار ڕابگه‌یه‌نرێت بۆ هەوڵەکانی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی غه‌ززه و وڵاته جیانلێكه‌وتووه‌كانی جه‌نگ.
لای خۆیه‌وه، نوێنەری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ له ئه‌نجوومه‌نه‌كه داوای لە وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە کار لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاشتیدا بکەن و پشتیوانی لە هەوڵەکانی بکەن بۆ هێنانه‌كایه‌ی ئاشتیی و سەقامگیریی جیهانی.
راشیگه‌یاند: له كۆبوونه‌كه‌دا به ڕژدی باس له هه‌وڵه‌كانی چه‌كداماڵینی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش بۆ سه‌قامگیریی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌رتی وێرانبووی غه‌ززه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.