سوپای ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە بە تەواوەتی بنكەی سەربازی (تەنەف)ی لە سنووری پارێزگای حمسی سووریا چۆل كرد و سەربازەكانیان بەرەو شوێنێكی دیكە گواستەوە.
پڕۆسەی کشانەوەی سەربازە ئەمریكی و هەروەها گواستنەوەی کەرەستە و کەلوپەلە لوجستی و سەربازییەکان لە بنكەی سەربازیی تەنەف چەند رۆژێك بوو دەستی پێ كردبوو، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە تەواوی پڕۆسەكە كۆتایی هات و بنكە سەربازییەكە چۆل كرا.
بنكەی سەربازی تەنەف دەكەوێتە سێگۆشەی سنووری نێوان سووریا و عێراق و ئوردن، ئەو سەربازە ئەمریكییانەی بنكەكەیان جێهێشتووە، چوونەتە بنكەی سەربازی ئەركوبان لە نزیك سنووری ئوردن.
دوای کشانەوەی سەربازە ئەمریکییەکان، هێزەکانی حكوومەتی سووریا لە بنکەی تەنەف جێگیر كراون.
بنكەی سەربازی ئەركوبان كە تەنیا 15 كیلۆمەتر لە بنكە سەربازییەكەی دیكە دوورە، یەكێكە لە بنكە سەربازییە گرنگەكانی ئەمریكا لە سووریا كە چەندین فڕۆكەی هەلیكۆپتەر و درۆن و ئامێر و چەكی پێشكەوتووی تێیدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.