Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 20:06

لە سیدەکان چەند بڕیارێکی تایبەت بە مانگی ڕەمەزانی پیڕۆز دەرکرا

کوردستان TV
100%

قایمقامی قەزای سیدەکان ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و چەند بڕیارێکی تایبەت بە مانگی ڕەمەزانی پیڕۆز دەرکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی شوبات، لیژنەی ئابووری و چاودێری بازاڕ لە دیوانی قایمقامیەتی قەزای سیدەکان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و مەبەست لەم کۆبوونەوەیە چاودێری نرخی بازار بوو بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان.

قایمقامی قەزای سیدەکان ڕایگەیاند: پێویستە زیاتر چاودێری نرخ و کەلوپەلەکان بکرێت وە دەبێت گشت خاوەن دووکان و مارکێتەکان پابەندی ئەم رێنمایانەی خوارەوە بن

١- هەبوونی شیرینی بێ لۆگۆ و بێ ناونیشان و بێ سەرداپۆشین قەدەغەیە.

٢- هەبوونی شەربەتەکان بەبێ لۆگۆ و ناونیشان یاخود بەرتیشکی خۆر بکەوێت رێگە پێدراو نیە.

٣- نابێت هیچ بازرگانێک یاخود دوکاندارێک قۆرخکاری بکات لە کاتی بوونی هەر قۆرخکاریەک بسەلمێندرێت ئەوە رووبەرووی دادگا دەبێتەوە.

٤- گرانبوونی هەر کەلوپەلێک لەبەر هەبوونی خواستی زۆر لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەلایەن فرۆشیارەکانەوە ئەوە ڕوبەرووی رێکاری یاسای دەکرێنەوە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.